به‌ فرمێسکی هانده‌رانه‌وه‌ ڕۆما پێشه‌نگی بۆ ئه‌نته‌رمیلان چۆڵکرد
نوشته شده توسط : Honar Pirani

به‌ فرمێسکی هانده‌رانه‌وه‌ ڕۆما پێشه‌نگی بۆ ئه‌نته‌رمیلان چۆڵکرد

پێش کۆتایی هاتنی خولی ئیتاڵی به‌ سێ هه‌فته‌ یانه‌ی سامپه‌دۆریا کۆتایی به‌ ئه‌نجامه‌ نایابه‌کانی یانه‌ی رۆما هێنا و پێشه‌نگی پی جۆڵکرد بۆ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و توانی  له‌ نێو جه‌رگه‌ی هانده‌رانی به‌ ئه‌نجامی ٢-١ سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر ڕۆما .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گورگه‌کانی رۆما توانیان له‌ ڕیگای فرانسیچکۆ تۆتی گۆڵی پێشکه‌وتن تۆماربکه‌ن له‌ خوله‌کی ١٤ و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی پێبهێنن به‌ڵام گۆڵکاری سامپه‌دۆریا جیانپاولۆ پازینی دوو گۆڵی بۆ یانه‌که‌ی له‌ خوله‌که‌کانی ٥٢ و ٨٥ تۆمارکرد و سێ خاڵی بۆ یانه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا . و له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتایی یاریه‌که‌ فرمێسک به‌ چاوی هانده‌رانی یانه‌ی ڕۆماوه‌ ده‌بینرا به‌وه‌ی که‌ خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌یان جارێکی که‌وته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌ و پێشه‌نگیان له‌ده‌ستدا دوای ٢٤ یاری بێ دۆڕان.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيتاليا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1098
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست